گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار قۆڵ

ئۆپراسیۆنى فراوانى سوپا و پێشمەرگە لەخورماتوو؛ بۆمبێک بە پێشمەرگەدا تەقییەوە

2022.05.12 - 12:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئۆپراسیۆنى فراوانى سوپا و پێشمەرگە لەخورماتوو؛ بۆمبێک بە پێشمەرگەدا تەقییەوە

ناس کورد-

 

سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە لە چوار قۆڵەوە ئۆپراسیوانێكی سەربازی بەرفراوانیان لە سنووری نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و كفری دەستپێکرد و لەکاتى کێوماڵکردنى ناوچەکەدا بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکى پێشمەرگەدا تەقییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد چەوری جێگری فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە بە پێگەى فەرمى یەکێتى وت "لە كاتی هەڵمەتی كێوماڵكردن و ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكەی ئەمڕۆی ناوچەی داودە لە نزیك گوندی پەڵكانە بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەمدا تەقییەوە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی كە بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوت هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو".

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری پێشمەرگە لە لیواكانی 144 و 17 و هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان و سوپای عیراقی لیوای 52ی فیرقەی 14 و بەرپەرچدانەوەی خێرا و لیوای 52ی حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی لە چوار قۆڵەوە ئۆپراسیوانێكی سەربازی بەرفراوانیان لە سنووری نێوان هەردوو قەزای خورماتوو و كفری دەستپێکرد.

 

ئامانج لە ئۆپراسیۆنەکە بۆ كێوماڵكردنی زنجیرە چیای غەرە و گوندەكانی پەڵكانە و شۆراو و قۆریچای كە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە بووەتە مۆڵگە و حەشارگەى چەکدارانى داعش.

 

No description available.No description available.