گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکەم کاردانەوە لەهەرێمەوە لەسەر ’’قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل’’

2022.05.12 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم کاردانەوە لەهەرێمەوە لەسەر ’’قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل’’

ناس کورد-

 

بەرپرسى پەیوەندییەکانى وەزارەتى ئەوقافى هەرێم رایگەیاند، یاسای قەدەغەکردنی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل ’’دژی’’ ھەموو بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئاشتی و پێکەوەژیانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەریوان نەقشبەندى نوسەر و چالاکی بواری ئاشتی و پێکەوەژیان کە لەهەمانکاتدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى وەزارەتى ئەوقافە (12-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، یاساکە تەنھا قەدەغەی پەیوەندی دبلۆماسی و سیاسی و ئابوری و سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل نیە بەڵکو قەدەغەی ھەموو جۆرەکانی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و ئاینی و کلتوریەکانیش دەگرێتەوە.

 

دەشڵێت هەروەها ئەو تایبەتمەندیە لەبەرچاو نەگیراوە کە نزیکەی دوو ملیۆن عەرەب و نیو ملیۆن کورد  و سەدان ھەزار مەسیحی لەئیسرائیل دەژین و سەردانی مزگەوتی ئەقسا لای موسڵمانەکان و بیت لحم بۆ مەسیحیەکان وەک حەجکردن وایە و گەورەترین رەوەندی عیراقی بەکورد و عەرەب و مەسیحیەوە لەئیسرائیل دەژین.

 

پێشنیازە یاساى "قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" کە رۆژى (11-5-2022) پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرد و کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین لە، سەردانیکردنى ئیسرائیل، بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پەیوەندى دیبلۆماسی و سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندام بوون لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى، هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى یارمەتى لەو وڵاتە، پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە.  

  

بەپێی پێشنیازەکە، هەر کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی دەبێت، هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.