گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دارایی و دەسپاکى لەسەر موچەى سلێمانى وەڵامى یەکتر دەدەنەوە

2022.05.12 - 10:34
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی و دەسپاکى لەسەر موچەى سلێمانى وەڵامى یەکتر دەدەنەوە

ناس کورد-

 

هەردوو لیژنەى دەستپاکى و دارایی پەرلەمانى کوردستان لەسەر داهات و موچەى فەرمانبەرانى سلێمانى وەڵامى یەکتر دەدەنەوە، دەسپاکى دەڵێت دارایی وەڵامى نەداونەتەوە بۆ پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەش لەو بارەیەوە، بەڵام سەرۆکى لیژنەکە ئەوە رەتدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید هەرکی جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی (12-5-2022) بە دەنگى ئەمەریکاى وت "هه‌ندێک له‌ براده‌ران له‌ناو لیژنه‌ی ده‌ستپاکی پێیانوابوو که‌ ده‌بێت لیژنه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان پێکبهێنرێت، ئێمه‌ نوسراومان داوه‌ته‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان به‌ڵام، نزیکه‌ی دوو مانگ زیاتره‌ نوسراومان ئاراسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان کردووه‌ و ئه‌وانیش ئاراسته‌ی لیژنه‌ی داراییان کردووه‌ به‌ڵام هه‌تائێستا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه‌. “

 

وتیشی “سه‌رۆکی لیژنه‌ی دارایی کاک (زیاد)‌ حه‌ق بوو ئه‌و زیاتر خه‌مخۆر بێت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌کو پێویست نه‌هاتۆته ‌پێش که‌ به‌دواداچوون بکه‌ین له‌ ده‌روازه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌ین، ده‌روازه‌ی باشماخ و په‌روێزخان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج و ده‌رامه‌ت و ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ داهاتی سلێمانی لێ کۆده‌بێته‌وه‌ که‌ ئایا داهاته‌کان دێت؟! ئایا داهاته‌کان ده‌درێته‌ بانکی ناوه‌ندی سلێمانی و دواجاریش سه‌ردانی بانکی ناوه‌ندی سلێمانی بکه‌ین بۆئه‌وه‌ی بزانین داهاته‌کان بۆ کوێ ده‌چێت و بۆچی پاره‌ نامێنێت له‌ بانکه‌کاندا؟! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هه‌تائێستا لیژنه‌ی دارایی وه‌ڵامی ئێمه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌. “

 

لەبەرانبەردا ، زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕەتیکردەوە، لیژنەکەیان هیچ داواکارییەکییان لە لیژنەی دەستپاکیەوە پێگەیشتبێت.

 

 وتیشى “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ نوسراوێك فه‌رمی بۆ ئێمه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ داوا له‌ئێمه‌ كرابێت كه‌ لیژنه‌یه‌ك به‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی پێكبهێنین و سەردانی سلێمانی و خاڵە سنورییەکان بکەین لەگەڵ لیژنەی دەستپاکی".

 

بە بڕواى جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی، ڕه‌نگه‌ ده‌ستکاری پاره‌ی بانکه‌کان بکرێت، "ئه‌گه‌رنا ته‌مویلی مووچه‌ ده‌چێته‌ سلێمانی که‌ 305 ملیار دیناره‌ بۆ ته‌مویل کردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی سلێمانی، باقی ئه‌وه‌ی تر ده‌بێت له‌ داهاته‌ ناوخۆییه‌کانی سلێمانی بێته‌وه‌ سه‌ر 305 ملیاره‌که‌ بۆئه‌وه‌ی مووچه‌ی ته‌واوی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی بدرێت، به‌ڵام که‌ پاره‌که‌ نامێنێت و پاره‌ به‌ش ناکات ئه‌مه‌ ڕوونه‌ که‌ ده‌ستکاری پاره‌ی بانکه‌کان ده‌کرێت".

 

باسى لەوەشکرد "هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه‌ چاوه‌ڕێی لیژنه‌ی دارایی دەکه‌ین دواتر ئێمه‌ ئیشی خۆمان ده‌که‌ین وه‌کو لیژنه‌ی ده‌ستپاکی".

 

جەختیشیکردەوە، ئەگەر ئیرادەیەکى سیاسی نەبێت هیچ بۆ موچەى فەرمانبەران لە سلێمانى ناکرێت.