گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

21 ملیار دینار

بڕیارێک لە مەسرور بارزانییەوە 

2022.05.12 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە مەسرور بارزانییەوە 

ناس کورد-

مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ پرۆژەی ئاوی ئیفراز 3 لە هەولێر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز3 لە هەولێر خەرج دەكرێت.

 

دەقە راگەیەنراوەکە:

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، ژمارەیەك ڕاپۆرت و پێشنیازیان جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە بەرزكردووەتەوە، خۆشبەختانە لە ڕێككەوتی 28/4/2022 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی خەرجكردنی ئەو گوژمەی دا كە كاریگەری زۆری باشتركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی هەولێر دەبێت.

 

ئەو گوژمەیە بەشێوەی نەختینە و بە قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز3 لە هەولێر خەرج دەكرێت.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار