ناس کورد-
هاتوچۆى سلێمانى رایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەى کافتریاکەى سەهۆڵەکەوە سایدی ڕۆشتن له‌شه‌قامی عه‌قارییه‌وه به‌ره‌و شه‌قامی سالم بۆ سه‌ر پردی شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ به‌ربه‌ستكراوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاگادارییەکى هاتوچۆ (12-5-2022)، هه‌روه‌ها پێچكردنه‌وه له‌سه‌ر پرده‌كه به‌ره‌و ئاڕاسته‌ی (سه‌هۆڵه‌كه) به‌ربه‌ستكراوه‌و له‌شۆفێران دەتوانن ڕێگه‌ی دیكه بگرنه‌به‌ر.
درەنگانى شەوى (11/12-5-2022) تەقینەوەیەک لە شەقامى سەهۆڵەکەى سلێمانى روویدا و بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سلێمانى رایگەیاند، هۆکارى تەقینەوەى کافتریاکەى سلێمانى پەنگخواردنەوەى غاز بووە و تیمەکانیش بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین بۆ ئەوەى دڵنیابنەوە لەوەى هیچ کەسێک لەژێر بیناکەدا ماوە یاخود نا کە بەهۆى تەقینەوەکەوە خاپور بووە.
عەمید دیار (12-5-2022) بە "ناس کورد" ى وت "80-85%ى بیناکە پاککراوەتەوە و پشکنینى بۆ کراوە و کەسى دیکەى تێدا نەبووە، 10-15%ى ماوە بۆ ئەوەى بپشکنێرێت تا دڵنیابینەوە لەوەى قوربانى دیکە هەیە یاخود نا".
وتیشى "بەهۆى تەقینەوەکەوە 13 کەس برینداربوون، هۆکارەکەشى پەنگخواردنەوەى غاز بووە نەک تەقینى تانکى غاز.
ئەو بینایەى تەقیوەتەوە لە دوو نهۆم پێکهاتووە و زیاتر لە ساڵێکە کراوەتە کافتریا و شەوانە خەڵکێکى زۆر سەردانى دەکەن.