گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى نوێ لەڕەگەزنامەوە

2022.05.12 - 08:25
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لەڕەگەزنامەوە

ناس کورد-

 

 ڕەگەزنامەی گشتی عێراق بڕیاریدا لەسەر راگرتنی کارکردن بە پێدانی وێنەی تۆماری وەرەقی لە کاتی داواکردنیدا  بۆ مەبەستی وەرگێڕان بۆ ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ڕەگەزنامەی سلێمانی، وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی  بە مەبەستی وەرگێران دەدرێت بەو ھاوڵاتیانەی کە لە دەرەوەی عێراق دەژین و تۆمار نەکراون لە سیستەمی زانیاری شارستانی بەڵام دوای تۆمارکردنیان بە خزمەتی پێدانی کارتی نیشتیمانی یەکەم جار.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەپێى بڕیارێکی ڕەگەزنامەی گشتی عێراق

وێنەی تۆماری وەرەقی ڕاگیرا بۆ مەبەستی وەرگێران بۆ دەرەوەی وڵات

 

١- راگرتنی کارکردن بە پێدانی وێنەی  تۆماری وەرەقی لە کاتی  داواکردنیدا  بۆ مەبەستی وەرگێڕان بۆ ناردنی بۆ دەرەوەی وڵات.

 

٢- وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی  بە مەبەستی وەرگێران دەدرێت بەو ھاوڵاتیانەی کە لە دەرەوەی عێراق دەژین و تۆمار نەکراون لە سیستەمی زانیاری شارستانی بەڵام دوای تۆماری کردنیان بە خزمەتی پێدانی کارتی نیشتیمانی یەکەم جار.

 

٣- ئەگەر ھاوڵاتیەکە لە دەوەوەی عێراق بێت پێویستی بە وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی بێت دەبێت لە سەفارەت یان قنصڵی عێراق لەو وڵاتەی کە تێدا ھاوڵاتێەکە نیشتە جێیە   شهادة الحياتي خۆی و وەکالە خاصە بکاتەوەبۆ کەسێک  بۆ ئەوەی بە ( بدون حضور ) مامەڵەی کارتی نیشتیمانی بۆ بکرێت وە دوای مامەڵەکە داوای وێنەی تۆماری ئەلکترۆنی بۆ بکات.

 

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی