گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى ’’دەستپێشخەرییەک’’ رادەگەیەنێت

2022.05.11 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ’’دەستپێشخەرییەک’’ رادەگەیەنێت

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پارتى لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حزبەکەى دەستپێشخەرییەک رادەگەیەنێت بۆ چارەسەرى بنبەستى سیاسی و ئاڕاستەى سەرجەم لایەنەکان دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەریف سلێمان (11-5-2022) بە تەلەفزیۆنى فەرمى عێراقى وت "لەکۆبوونەوەى هاوپەیمانى سێ قۆڵى لەهەولێر تاوتوێی دەستپێشخەرییەکەى موقتەدا سەدر کراوە بەشێوەیەکى تەواوەتى، جەخت لە بەردەوامى گفتوگۆ کراوەتەوە".

 

وتیشى "پارتى دەستپێشخەرییەکى دەبێت بۆ هەموو لایەنەکان بەئامانجى کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەسەر حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى".

 

بەوتەى شەریق سلیمان، هەماهەنگى و لێکتێگەیشتن هەیە لەگەڵ پەرلەمانتارانى سەربەخۆ بۆ ئەوەى بچنە ریزى هاوپەیمانى سێ قۆڵییەوە.