گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى دوو رۆژ داکشان

نرخى نەوت بازیدا و گەیشتە ئاستێکى بەرز

2022.05.11 - 23:01
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت بازیدا و گەیشتە ئاستێکى بەرز

ناس کورد-

 

نرخى نەوت بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە، دواى دوو رۆژ لە داکشانى بەردەوام، ئەوەش بەهۆى بوونى ترس لەبارەى هەناردەى وزەى روسیا بۆ ئەوروپا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بەرێژەى 5.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 107.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتى خاوى ئەمەریکا بەرێژەى 6.3% بەرزبووەوە و گەیشتە 105.97 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەوەش بەپێی پێگەى "سی ئێن ئێن" ى ئەمەریکى.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دواى بەردەوامى نادڵنیایی هات لەبارەى هەناردەى وزەى روسیا بۆ ئەوروپا، ئەوەش تەنها پەیوەندیدار نییە بە تاوتوێکردنى پرسی قەدەغەکردنى هاوردەکردنى وزەى روسیا لەلایەن ئەوروپاوە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە هەڵپەساردنى بەشێک لە هەناردەى غازى روسیا بۆ ئەوروپا لەلایەن ئۆکرانیاوە.