گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى رونکردنەوە لەسەر کۆنفرانسەکەى مەسرور بارزانى دەدات

2022.05.11 - 22:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى رونکردنەوە لەسەر کۆنفرانسەکەى مەسرور بارزانى دەدات

ناس کورد-

 

مەکتەبی راگەیاندنى یەکێتى رایگەیاند،  نوسینگەی راگەیاندن و تیمەکەی سەرۆکی حکومەت ململانێ سیاسیەکان و سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ شەڕی مایکەکان و میدیاکانى یەکێتیان لە کۆنگرەى رۆژنامەنوسى مەسرور بارزانى بایکۆتکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەکتەبی راگەیاندنى یەکێتى لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ەو رەفتارە جگە لەوەی پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حکومڕانی و بەرێوەبردنە، هاوکات پێچەوانەی یاسای کاری رۆژنامەنووسیشە کە ئاستەنگی لەبەردەم کاری رووماڵ و مافی بەدەستهێنانی زانیاری ڕەتدەکاتەوە دروست پێشینەیەکی خراپیشە بە ئاراستەی بەرتەسککردنەوەی زیاتری ئازادی کاری راگەیاندن".

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

ئەمڕۆ ١١-٥-٢٠٢٢ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی بەست، بەڵام نوسینگەی راگەیاندن و تیمەکەی سەرۆکی حکومەت ململانێ سیاسیەکان و سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ شەڕی مایکەکان و کەناڵەکانی کوردسات، گەلی کوردستان و راگەیاندنەکانی تری یەکێتی ، هەروەک ئەو کەناڵانەشیان بایکۆتکرد کە پەخشی سەرەکیان لە سنووری سلێمانییە، ئەو رەفتارە جگە لەوەی پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حکومڕانی و بەرێوەبردنە، هاوکات پێچەوانەی یاسای کاری رۆژنامەنووسیشە کە ئاستەنگی لەبەردەم کاری رووماڵ و مافی بەدەستهێنانی زانیاری ڕەتدەکاتەوە دروست پێشینەیەکی خراپیشە بە ئاراستەی بەرتەسککردنەوەی زیاتری ئازادی کاری راگەیاندن .

 

هیوادارین چالاکییە میدیاییەکان و بەڕێوەبردنی کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکانیش بە دەردی حکومرانی نەچێ و فەرھەنگی ناپەسەندی سزادانی سلێمانی نەگوازنەوە بۆ ناو میدیاش.