ناس کورد-
وتەبێژى گۆڕان ڕەتیکردەوە بڕیارى کشانەوەیان لەحکومەت دابێت، ئەوەش دواى ئەوەى بەرپرسێکى بزوتنەوەکە رایگەیاندبوو جڤاتى نیشتیمانى بڕیارى لەو شێوەیەى داوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژى گۆڕان (11-5-2022) لە رونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "لەرێی ئەم رونکردنەوەیە بڵاوی دەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاري کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار ئەکاتەوە".
زیاتر بخوێنەرەوە: گۆڕان بڕیاریدا لە حکومەت ’’بکشێتەوە’’
لێدوانێک لە وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
جار جار، پرسی کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی خۆجێی دەبێتە بابەتی میدیایی.
لەرێی ئەم رونکردنەوەیە بڵاوی دەکەینەوە کە بڕیارێکی لەوشێویە نەدراوە و هەرکاتێک بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاري کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم، یاخود حکومەتی خۆجێی دا؛ ئەوا بەفەرمی ڕایدەگەیەنێت و تیمی حکومەتی لێ ئاگادار ئەکاتەوە.
هەر لێدوانێکی دیکە لەو بارەوە، لەلایەن هەر بەڕێزێکەوە بدرێ رای خۆیەتی، نەک بزوتنەوەی گۆڕان.
١١ی ٥ی ٢٠٢٢