گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەشت تاوان و دوو سزا

هەر بەرپرسێکى عێراقى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دروستبکات ’’لەسێدارە دەدرێت’’

2022.05.11 - 19:12
App store icon Play store icon Play store icon
هەر بەرپرسێکى عێراقى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دروستبکات ’’لەسێدارە دەدرێت’’

ناس کورد-

 

پێشنیازە یاساى "قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" دوو سزاى توندى داناوە بۆ هەر کەسێک پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە دروستبکات، کە یەکێکیان لەسێدارەدانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشنیازە یاساکە کە رۆژى (11-5-2022) پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرد و کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین لە، سەردانیکردنى ئیسرائیل، بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پەیوەندى دیبلۆماسی و سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندام بوون لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى، هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى یارمەتى لەو وڵاتە، پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە.

 

بەپێی پێشنیازەکە، هەر کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی دەبێت، هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.

 

  

me_ga.php?id=36371  

  

me_ga.php?id=36373  

  

me_ga.php?id=36372  

me_ga.php?id=36374