گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

13 پڕۆژە لەهەولێر جێبەجێ دەكرێن

2022.05.11 - 18:13
App store icon Play store icon Play store icon
13 پڕۆژە لەهەولێر جێبەجێ دەكرێن

ناس کورد-

 

پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، (13) پرۆژەی دروستكردنی شەقامی 30م و ئاوڕۆی لوولەیی لەشارەکە جێبەجێ دەكرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راگەیەنراوێکى پارێزگاى هەولێر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ئێستادا (13) پرۆژەی جۆرا و جۆری خزمەتگوزاریی لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ی حەسارۆك و چەند پرۆژەیەكی تر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان، هەروەها دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی دیکە ئامادە كراوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەچوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری هەولێر، لە ئێستا (13) پرۆژەی جۆرا و جۆری خزمەتگوزاریی لە دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆ و كاری دیزاینكردنی كەرتی 8ی حەسارۆك و چەند پرۆژەیەكی تر لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان، هەروەها دەرخستەش بۆ ژمارەیەك پرۆژەی دیکە ئامادە كراوە.

 

پرۆژەكانیش بریتین لە:-

یەکەم/دروستکردنی شەقامێكی 30م و شەقامێکی 20 م لە گەڕەکی هەولێری نوێ.

دووەم/ دروستکردنی چەند شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی پێنج هەزاری بەرانبەر شاری زەیتوون.

سێیەم/ دروستکردنی جووتسایدی 30 م لە گەڕەکی ژیان.

چوارەم/دروستکردنی شەقامێک لە گەڕەکی ژیان، قەرەبووی تۆبزاوە ، قۆناغی یەکەم.

پێنجەم/ دروستکردنی شەقام لە گەڕەکی فەرمانبەران.

شەشەم/ دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی نازماوە، قۆناغی یەکەم و قۆناغي دووەم.

حەفتەم/ قیڕتاکردنی ڕێگەی سەرەکیی گوندی بێریات.

هەشتەم/ دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ئاسوودە.

نۆیەم/ کاری ڕووپێوی و دیزاینکردنی کەرتی هەشتی حەسارۆك.

دەیەم/ قیڕتاکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری، بەشی یەکەم.

یازدەەم/دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکرێتکردنی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکی نەسیج.

دوازدەیەم/ قیڕتاوکردنی 20 شەقام لە گەڕەکی هەولێری نوێ، کەرتی 250 مەتری بە چینی ستاپلایزەر قۆناغی یەکەم.

 

سێزدەیەم/ دروستکردنی شەقامێکی 20م لە گەڕەکی نازناز.