کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد وەزیرێکی پێشووی هەرێم ئاشکرای دەکات، هەر وەزیرێکی حکومەت لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە بڕی 30 هەزار دۆلار و مانگانە حەوت ملیۆن 500 هەزار دیناری جگە لە مووچەکەی پێیدراوە. . عەبدولستار مەجید، وەزیری پێشوی كشتوكاڵی هەرێم لەپشكی كۆمەڵی ئیسلامی، لە هەژماری خۆی لەفەیسبووک بڵاویکردەوە تەوە ئەو 30 هەزار دۆلار وەک دیاری بە وەزیرەکان دراوە و پێشبینی دەکات لەم خولەی حکومەتیش بەردەوام بێت. . عەبدولستار مەجید نوسیویەتی ئەو ئامادە نەبووە ئەو بڕە پارەیە وەربگرێت پێی وایە تەخشانکردنی داهاتی گشتییە. . هەروەها باسی لەوەشکردووە، جگەلەو بڕە مووچەیەی کە وەزیرەکان وەریانگرتووە بڕی حەوت ملیۆن و 500 هەزار دیناری مانگانە وەک میحنە پێیاندراوە. . پێدانی ئە بڕە پارەیە بە وەزیرەکانی حکومەت لە سەرەتای دەستپێکردنی قەیرانی دارایی هەرێمدابووە و مووچە خۆرانی هەرێم لە وادەی خۆیدا مووچەکانیان وەرنەدەگرت. . [embed]https://www.facebook.com/190170147771436/photos/a.390704197718029/2268398783281885/?type=3&theater[/embed]