گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازە یاساى قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل کرا

2022.05.11 - 17:14
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنەوەى یەکەم بۆ پێشنیازە یاساى  قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل  کرا

ناس کورد-

 

پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ پێشنیازە یاساى "قەدەغەکردنى ئاساییکردنەوە و بەستنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمان (11-5-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەکۆبوونەوەى پەرلەماندا خوێندنەوەى یەکەم بۆ ئەو پێشنیازە یاسایە کراوە کە لەلایەن لیژنەى یاساییەوە پێشکەش کراوە، ئەوەش بۆ پاراستنى بنەما نیشتیمانى و ئیسلامى و مرۆییەکان لە عێراق، دورخستنەوەى ئەو مەترسیانەى بەهۆى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دروستدەبن.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئامانج لەو پێشنیازە یاسایە بڕینى ڕێگەیە لەبەردەم هەر کەسێک کە بیەوێت بەهەر جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل دروستبکات و روبەڕووى سزاى توند بکرێتەوە.