گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ڕێواز فایەق وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵبژاردن: دەبێت بە سازانی نێوان فراکسیۆنەکان بێت

2022.05.11 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێواز فایەق وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵبژاردن: دەبێت بە سازانی نێوان فراکسیۆنەکان بێت

ناس کورد-

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ھەموو ئەو پرسە نیشتمانیانەی کە ڕەھەندی سیاسیان ھەیە دەبێت بە سازانی نێوان سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەکەی، ڕێواز فایەق لە میانی پێشوازیکردنی لە دەیڤد ھەنت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەولێر (11ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، "ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلماندویانە کە کارکردن بە پرەنسیپی سازان لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی دەبێت و مافی سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستانیشە کە لەبەر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکان و لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی نیشتمانی نوێنەرایەتیان لە پەرلەمانی کوردستان مسۆگەر بێت، بۆیە ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە کە چەتری کۆکەرەوەی سەرجەم نەتەوە و پێکھاتەکان بێت".

 

دەشڵێت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەولێر جەختی کە یەکگرتوویی ناوماڵی کورد بۆ ئەوان گرنگە و ڕەنگدانەوەی لەسەر کۆی پرۆسەی سیاسی دەبێت لە عێراق، دواجاریش دەبێتە مایەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ھەموو عێراقییەکان.