ناس کورد-
ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لەسەر ڕێگای نێوان کۆیە - سلێمانی و لە نزیک ئاشەوانی کلکەسماق دۆزرایەوە کە پێنج فیشەکی پێوەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی کۆیە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد"وتی، نزیک کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە (11ی ئایاری 2022) تەرمی گەنجێک کە شوێنەواری پێنج گولـلە بە جەستەیەوە بووە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی دکتۆر خالیدی فیرکاری."
دەشڵێت، "تەرمەکە هیچ پێناسێکی پێ نەبووە و نەناسراوە، تەمەنی نزیکەى 30 ساڵێک دەبێت، بەهۆیەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و گومان دەکرێت خەڵکی قەزای کۆیە بێت."