ناس کورد-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسە دەکات و ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەدان هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی وتیشی، داهاتی ناوخۆی کە بەشێک لە موچەی پێ دابین دەکرێت لە دهۆک و هەولێر زیادی کردووە، بەڵام لە پارێزگاکانی تر کەمی کردووە و "ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی موچەیە لەو ناوچانە."
باسی لەوەشکرد کە "دەسەڵاتی پارێزگاکانمان زیادکرد تاوەکو کاروبارەکان خێراتر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەداخەوە کە لە هەندێک ناوچە ئەجێنداری حکومەت وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە."
وتیشی، "پێویستە خەڵک بپرسێت بۆچی لەو ناوچانە داهات کەمی کردووە، بۆیە لەسەر پرسی داهات و موچە لەگەڵ پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە کۆدەبمەوە بۆئەوەی بزانین کێشە و گرفتەکان چین."
مەسرور بارزانی باسی لەوەشکرد کە وەک ئاشکرایە، حکومەتی هەرێم سێ جۆر داهاتی هەیە، یەکەمیان داهاتی نەوتە کە بەپێی ژمارەی دانیشتوان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت، دووەمیشیان ئەو بڕە پارەیە "کە بەغدا جار جار دەینرێت بۆ هەرێم."
ئاماژەی بەوەشکرد کە "داهاتی سێیەم کە جێگەی پرسیارە داهاتی ناوخۆیە کە نانەوتییە، لە داهاتەکانی خاڵە سنورییەکان، داهات لە رسومات و باج دێتە دەست، ئەم داهاتە لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر زیادی کردووە، بەداخەوە لە پارێزگاکانی تر وەک پێویست کاری لەسەر نەکردووە، بۆیە ئەو بڕە پارەیەیە کەمیکردووە کە پێویستە بۆ تەواوکردنی موچەی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە و دواکەوتنی موچەکانیان."
ڕاستەوخۆ: کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی دەربارەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە. https://t.co/siLgUdBEYx
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) May 11, 2022