گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

شیرین ئەبوعاقلە، گەورە پەیامنێری کەناڵی جەزیرە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا

2022.05.11 - 09:24
App store icon Play store icon Play store icon
شیرین ئەبوعاقلە، گەورە پەیامنێری کەناڵی جەزیرە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژرا

ناس کورد-

شیرین ئەبوعاقلە، گەورە پەیامنێری کەناڵی جەزیرە لە فەڵەستین دوای برینداربوونی بەهۆی تەقەی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوای فەڵەستین، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیرین ئەبوعاقلە لەکاتی ڕووماڵی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆناو شاری جنین گولـلەی بەرکەوت، هەروەها ڕۆژنامەنوس عەلی سمودیش بریندار بوو، بەڵام ئەو دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان بەردەوامە دوای ئەوەی ئیسرائیل ویستی بچێتەناو گەڕەکی جابریات لە جنین.

 

مەبەستی سوپای ئیسرائیل لە ئۆپراسیۆنەکە دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکە، بەڵام شکستی هێنا.

 

تائێستا سوپای ئیسرائیل هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

me_ga.php?id=5222