ناس کورد-
بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەڵەبجە رایگەیاند، 22 بەرکەوتەى چەکى کیمیایی کە ناویان دەرچووە بۆ دەرەوەی وڵات ھێشتا پەیوەندیان نەکردووە بە نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئازاد مستەفا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، لەو 53 بەرکەوتەی کە پێشوتر ڕەزامەندی ناردنە دەرەوەیان بۆ وەرگیرا بە مەبەستی چارەسەر لە دەرەوەی وڵات، 22 کەسیان تا ئێستا پەیوەندیان نەکردووە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە.
داواشى لەو کەسانە کردووە بە زوترین کات پەیوەندی بکەن بە نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی بە مەبەستی ناردنە دەرەوەیان، بە پێچەوانەوە ئەگەر سەردانی دەرەوەی وڵات نەکەن بە مەبەستی چارەسەر ئەوا بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی ئەو بڕە پارەیە دەگەڕێنێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەتی ھەرێم.