گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانى چارەسەر

پارتى هەوڵێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتى ئاشکرادەکات

2022.05.10 - 23:02
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى هەوڵێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ یەکێتى ئاشکرادەکات

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پێشووى پارتى رایگەیاند، سەرەڕاى شەڕى راگەیاندنى پارتى و یەکێتى، تیمى هەردوو حزب لەحکومەت هەماهەنگن و لەئێستاشدا هەوڵى کۆبوونەوەی هەردوو حزب دەدرێت بۆ دانانى پلانێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەشواق جاف (10-5-2022) لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتى "سەرەڕاى لێدوانى توندى بەرپرسانى یەکێتى بەرانبەر حکومەت و پارتى، بەڵام تیمى هەردوو حزب لە حکومەت رۆژانە پێکەوە کاردەکەن و لەیەکتر دەگەن و یەکێتى لەم رۆژانە پۆستەکانیشیان لەحکومەت پڕکردەوە".

 

وتیشى "لەسەر ئاستى مەکتەبی سیاسی هەوڵى کۆبوونەوەی نێوان هەردوو حزب دەدرێت بۆ دانانى پلانێک بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى روبەڕووى هەرێم بوونەتەوە".