ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە هەڵیان كوتابووە سەر هاوڵاتییەك و پارەیان لێسەندبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەپۆلیسی سلێمانی تۆماركرد كە چوار ژن هەڵیان كوتاوەتە سەری و بەزۆر پارەیان لێسەندووە ، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس ، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات سەرجەم تۆمەتباران كە چوار ژنن دەستگیربكرێن و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا.
لەئێستادا تۆمەتباران :
ش ، أ ، ف لەدایكبووی 1998
ه ، ز ، ب لەدایكبووی 2000
ز،ح،ت لەدایكبووی 1999
ك ، ح ، ت لەدایكبووی 1991
بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .