ناس کورد-
ئەندامێکى جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگەیاند، بڕیاری نوێى بزوتنەوەکە کشانەوەیە لەحکومەت، چونكه کە ئەوان به‌شداری حكومه‌تیان كرد له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنێك بوو، سه‌دا هه‌شتای جێبه‌جێ نه‌كراوه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیاى نزیک لە گۆڕان، هۆشیار عومه‌ر عه‌لی، وتی "یه‌كێك له خاڵه‌كان ئه‌وه‌بوو پێویسته داهات شه‌فاف بێت، داهات شه‌فاف نه‌كراوه، به‌تایبه‌ت ده‌سته‌ی داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان كه بڕیار بوو دروستبكرێت، پارتی نه‌یهێشت دروست بكرێت".
وتیشی "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه‌وه هه‌بوو ده‌بوایه په‌رله‌مان به‌هێزبوایه و به ئه‌ركی خۆی هه‌ستایه به‌ڵام په‌رله‌مانیان لاواز كردووه، خاڵێكی دیكه رێزگرتن بوو له ئازادییه‌كان نه‌ك ڕێزی لێنه‌گیراوه به‌ڵكو پێشێلكراوه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت، له جڤاتی نیشتمانیه‌وه بڕیاری كشانه‌وه دراوه و ماوه‌ته‌وه جێبه‌جێكردنی و هه‌ڵبژاردنی كاته‌كه‌ی.