گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لەگەڵ وەزارەتی دارایی’’

قوباد تاڵەبانی: پاڵپشتی دارایی باشتر بۆ گەنجان بەدەستدەھێنین

2022.05.10 - 17:54
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: پاڵپشتی دارایی باشتر بۆ گەنجان بەدەستدەھێنین

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی داراییدا کاردەکەن بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ پەرەپێدانی توانای گەنجان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی ئایاری 2022، لە ھەولێر "کۆنفرانسی پەرەپێدانی توانای گەنجانی ھەرێم" بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا ڕۆبەرت پاڵەدینۆ، کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم بەشداربوو کە تیایدا پشتیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ کەرتی تایبەت دووپاتکردەوە.

 

قوباد تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، "ھەوڵدەدەین پاڵپشتی دارایی باشتر بۆ گەنجان بەدەستبھێنین."

 

قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، "ھەمیشە پاڵپشتی گەنجان دەبم تاوەکو کەسانی پێشەنگ بەرھەم بھێنین لە داھاتوودا کە بتوانن ڕابەری گەلەکەمان بکەن بۆ داھێنانی نوێ."

 

لەدوای قوباد تاڵەبانی، رۆبەرت پاڵەدینۆ کونسوڵی ئەمریکا لە ھەرێم وتارێکی پێشکەشکرد وتی بڕوای بەھێزمان بەوە ھەیە کە کەرتی تایبەت دەتوانێت ھەلێکی زۆر بڕەخسێنێت بۆ گەنجان.

 

رۆبەرت پاڵەدینۆ ڕاشیگەیاند، "ئێمە باوەڕی تەواومان بەوە ھەیە کە کەرتی تایبەت بزوێنەری ئابووریە."