گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

کۆمەڵ و پارتی کۆبوونەوە: ئەوەی پەرلەمانی پەکخستووە پارتی و یەکێتیە نەک ئێمە

2022.05.10 - 16:08
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ و پارتی کۆبوونەوە: ئەوەی پەرلەمانی پەکخستووە پارتی و یەکێتیە نەک ئێمە

ناس کورد-

هێمن هەورامی، جێگیری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پشکی پارتی سەردانی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کرد، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵیش دەڵێت، "ئەوەی پەرلەمانی پەکخستووە ململانێی پارتی و یەکێتیە نەک ئێمە و هێزەکانی دیکە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ڕاگەیەنراوێکدا (10ی ئایاری 2022) دەڵێت، ئەمڕۆ لە هۆڵی فراکسیۆنی کۆمەڵ "پێشوازیمانکرد لە بەڕیز هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هاوڕێکانی."

 

ناوبراو دەڵێت، ئامانجی سەردانەکە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان."


عەبدولستار مەجید دەشڵێت، هەڵوێستی فراکسیۆنی کۆمەڵ کە بەروونی بە دەستەی سەرۆکایەتی و شاندی میوانمان وت ئەمانەن؛

1- 32 یاداشتمان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئامادەبوونی حکومەت لە پەرلەمان سەبارەت بە ڕوونکردنەوەی ئەو هەموو کێشە و قەیرانەی کە بەرۆکی خەڵکیان گرتووە و حکومەت دەستەوسانە لە ئاست چارەسەرکردنیاندا.


2- ئێمە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانین، ئەوەی پەرلەمانی پەکخستووە ململانێی پارتی و یەکێتیە نەک ئێمە و هێزەکانی دیکە.


3- پێشتر سەرۆکی فراکسیۆنەکان ریککەوتنێکمان کردبوو سەبارەت با هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن کە دەبێت بە سازانی هەمووان بێت، فەرموون با ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت و ئەو بابەتە لە پەرلەمانەوە وەک پرسێکی نیشتمانیی چارەسەر بکرێت .

May be an image of 6 people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of 4 people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of 4 people, people sitting and people standingMay be an image of 6 people, people sitting, people standing and indoor