ناس کورد-
ئاریان فەرەج، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم باس لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی هەرێم دەکات بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی هەرێ، بەتایبەت لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و دەڵێت، بڕیارە ناڕەواكەی دادگای فیدڕالی دژ بە ئابووریی كوردستان، قۆستنەوەی قووڵترین ناكۆكیی نێوخۆیی سیاسی و ناتەبایی کۆمەڵگەیی كورد بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسینەکەیدا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم دەشڵێت، "ئەوانەی كە له ناوخۆدا پێیان وایە زەبرەكە لە دەسه‌ڵات وەشێندراوە نەك قەوارەی کوردستان و خەڵکەکەی، دەبێت بزانن هەر بەڵایەك ڕوو لە كوردستان بكات، بەر لە دەسەڵاتدار، هاوڵاتیی سادە باجه‌كه‌ى ده‌دات و هەمیشەش بەڕە لە لا تەنكەكەیەوە دەدڕێت."
دەقی نوسینەکەی ئاریان فەرەج:
كورد و تەتبیع
ئاریان فەرەج
لە سەروبەندی به بنبه‌ستگه‌يشتنى پرۆسه‌ى سیاسیی له عێراق و گرژبوونی لەراددەبەدەری دۆخ و ووتاری سیاسی له كوردستاندا، سه‌رۆكی هه‌رێم، جه‌ژنى ره‌مه‌زانى كردە دەرفەت بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پەیامە تەباییخوازەکەی بە گوێی هەموواندا بداتەوە، ئەو پەیام و دیدەی دەکرا رێ لە زۆر قەیران بگرێ و ئێستاش دەکرێ کۆی دۆخە قەیراناوییەکە و لێکەوتە و دەرهاویشتە سەختەکانی لەسەر هە‌موو ئاستەکان هەر چۆنێک بووە، چارەسەر و راستەڕێ بکاتەوە.
لە دیدی سه‌رۆك نێچیرڤاندا، لەم عێراقە بێ ئامان و دەستوورشكێنەدا و لە سەرینی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر ناوچەکە و جیهاندا هاتووە و دێت، کورد کە جگە لە خۆی، هیچ کەس لە خەمیدا نییە، گەر هە‌موو هێزه‌كانيشى يه‌كده‌ست بن، ئەوپەڕی بتوانێ لانى كه‌مى مافە بەدەستهاتووەکانی بیپارێزێ و لێیان كەم نەكرێتەوە، چ جای ئه‌وه‌ى هه‌ر لايه‌نێكى كوردى بە تەنیا و بێ منەت لەوی دی، لە جیاتی بە پشتی یەكدی، بە پشتیوانیی نەیارانی یەكدی، خەریكی شكاندنى یەكتربن!
بڕیارە ناڕەواكەی دادگای فیدڕالی دژ بە ئابووریی كوردستان، قۆستنەوەی قووڵترین ناكۆكیی نێوخۆیی سیاسی و ناتەبایی کۆمەڵگەیی كورد بوو، بۆ وەشاندنی زەبرێك لە كوردستان كە ده ساڵ بوو هەلی وەشاندنی وەك ئیستایان بۆ نەڕەخسابوو. ئەوانەش كە له ناوخۆدا پێیان وایە زەبرەكە لە دەسته‌ڵات وەشێندراوە نەك قەوارەی کوردستان و خەڵکەکەی، دەبێ بزانن هەر بەڵایەك روو لە كوردستان بكات، بەر لە دەسەڵاتدار، هاوڵاتیی سادە باجه‌كه‌ى ده‌دات وهەمیشەش بەڕە لە لا تەنكەكەیەوە دەدڕێ.
ڕوانگەی سەرۆکی هەرێم بۆ فەرمانڕەوایی لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ته‌قسيمبه‌ندى و رێگه‌جياكردنه‌وه‌يه‌ى پارتى و يه‌كێتى له یەكتر، روانگايه‌كى ڕاشکاوانه بوو. ئەو له مێژه دەڵێت واقعيى سياسيى عێراق و كوردستان تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش به جۆرێكه کە ئەستەمە هیچ هێزێک یان بەرەیەک بتوانێ بەبێ هاوبەشیى ئه‌وانى ديكه حوكمڕانى بكات. هه‌ر بۆيه‌ش له دواى هه‌ڵبژاردن زۆرى جه‌خت كرده‌وه كه ده‌بێ ناڕه‌زايى ئه‌و لايه‌نه عێراقييانه له‌به‌رچاو بگيرێ كه ده‌نگيان كه‌م هێناوه. سه‌باره‌ت كوردستانيش، سەرۆکی هەرێم هەمیشە مكوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه بەبێ پێكه‌وه‌يى، سەقامگیری نایەتەدی و نه لێره پرسی حوکمڕانی لە تەنگژە و خه‌م ده‌ڕه‌خسێ و نه له به‌غداش هيچ به هيچ ده‌كه‌ين.
له روانگه‌ى سه‌رۆك نێچيرڤاندا، كورد بۆ ئه‌وه‌ى له هاوكێشە و تەحالوفاتی به‌غدا پێگه‌ی بەهێزبێ، ده‌بێ یەكەمجار له‌نێوخۆدا هه‌بێ، ئه‌و هه‌بوونەش به‌بێ پێكه‌وه‌يى و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ى پشتيوانيى ميللى، دەستەبەر نابێ. گه‌ر داره‌كه‌مان لێره خوار بێت، سێبه‌ره‌كه‌ى نەك هەر لە بەغدا، له هه‌موو شوێنێك خوار ده‌بێ.
جاران زمانی حاڵی کورد دەیگووت: نزیكی و دووریمان لە هەر لایەنێكى عێراقى بە ئەندازەی نزیكی و دووریی ئه‌و لايه‌نه‌يه لە دانپێدانانی مافە دەستورییەکانی خەڵكی كوردستان. ئەوکات لایەنەکانی كورد سەرباری ناکۆکیی نێوانیشیان، وه‌ك پێكهاته داخڵى دانوستان ده‌بوون نه‌ك وه‌ك ئه‌حزاب، بۆیەش هە‌موو هێزەکانی عێراق کوردیان وەک پێکهاتە دەبینی و وەک پێکهاتە مامەڵەیان لەتەکدا دەکرا نەک وەک ئەحزاب. بەڵام ئێستا و لە ئاکامی ئەو دابەشبوونە قوڵەی کورد، خه‌ريكه لە دیدی لایەنە عێراقییەکاندا، كورد له پێكهاته‌وه ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌حزاب، ئەحزابێک کە موشتەرەکاتی ناسنامە پێکهاتەییە کوردستانییەکەیان، بە سیمای خیتاب و هەڵوێستیانەوە، تا ئەندازەیەکی ئەوتۆ کاڵ بۆتەوە کە هێزه عێراقييه جیاجیاکانی هێنابێتە سەر ئەو باوەڕەی کە کاتی لە ئێستا لەبارتر شک نەبەن بۆ کەمکردنەوەی مافە بەدەستهاتووەکانی کورد و لاوازکردن و لەبەینبردنی قەوارەکەی.
بۆ ئەوان کە قەت باوەڕیان بە ماف و شایستەکانی کورد نەبووە و لە دەرفەتی لەبەین بردنی گەڕاون، له ئێستادا خۆشحاڵن بەوەی لە جياتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌يه‌كى يه‌كگرتوو و پێداگير و يه‌كده‌نگ، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبى جياجيا و سه‌وداى جياجيا بكه‌ن، گرەوی ئاشکرانەکراوی ئەوان لەسەر ئەم لێكترازانەی کورد، گرەوە لەسەر تەقسیم بوونی قەزیەی کورد و کاڵبوونەوەی پێداگیریی کورد لەسەر ماف و داواکارییەکانی. گرەوە لەسەر قۆستنەوەی دۆخی خراپ و لاواز و لێکترازاوی کورد تا تێیدا بتوانن حزبه‌كانى كورد به ماف و ئیستحقاقی كه‌متر قايل بكه‌ن و تەنانەت ئەگەر لەسەر کاغەزیش بێت ئه‌وله‌وياتيان پێ بگۆڕن، گه‌ر وانييه: كورد و ئه‌وله‌وياتى كورد له كوێ و ته‌حريمى ته‌تبيع له‌گه‌ڵ ئيسرائيل له كوێ!!