گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوینی ئەمساڵ چۆن دەبێت؟

پێشبینییەکان بۆ گەرمای هاوینی ئەمساڵ لە هەرێم

2022.05.10 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکان بۆ گەرمای هاوینی ئەمساڵ لە هەرێم

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان بۆ وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە عێراق و هەرێم، هاوینی ئەمساڵ لە هەرێم گەرمتر لە ئاستی ئاسایی دەبێت و هەروەها پێشبینییەکانیش بۆ وەرزی بارانبارینی ساڵی داهاتوو بە دڵخۆشکەر ناودەبرێن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا کەشناسی کورد، ئاراس جەبار (سێشەممە 10-5-2022) ڕایگەیاند، "بە پشت بەستن بە کۆکراوەی زانیاری و پێشبینی وەرزانەی چەند مۆدێلێکی جیھانی کەشوھەوا لە ھاوینی ئەمساڵدا پێشبینی دەکرێت لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ناوەراست و عێراق و ھەرێمی کوردستان تێکرای پلەکانی گەرما بەرێژەی لەسەدا ٦٠ بۆ ٧٠ بەرزتربن لە تێکرای ناوەندی تۆماڕکراوی ساڵانی ١٩٩١ - ٢٠٢٢ بەم شێوەیەش ھاوینێکی گەرمتر لە ئاساییمان دەبێت نزیک و ھاوشێوە لەگەڵ وەرزی ھاوینی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ڕوودانی گۆرانکاری گەورە لە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەنجامی کاریگەری دیاردە ئاوھەواییەکان کە کاردەکاتە سەر کەشی ناوچەکانمان و وە خۆڵبارین کە ئەمانە کاریگەریان دەبێت لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەبارەت بە وەرزی بارانبارینی ساڵی داهاتوو، ھەرچەندە پێشبینی زۆر دروست لەم کاتەدا بەردەست نیە، بەڵام بەپێی ئەو پێشبینیانەی ئێستا ھەیە لە وەرزی پایزی ئەمساڵەوە ئەگەر ھەیە دیاردەی لانینا لە زەریای ھێمندا بەرەو نزیک نۆرماڵ بگۆرێتەوە کە ئەمەش تا ڕادەیەک دڵخۆشکەرە بۆ وەرزی بارانبارینی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣  لەناوچەکانمان کە بۆ ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەھۆی بەردەوامی دیاردەی لانینا و دیاردە ئاوھەوایەکانی دیکە کە لەبەرژوەندی کەشی ناوچەکەدا نەبووە وشکە ساڵی و کەم بارانی باڵادەست بووە بەسەر کەشی ناوچەکانمان."