گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم حاڵەتی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا

2022.05.10 - 13:30
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم حاڵەتی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمار کرا

ناس کورد-

تەندروستیی هەولێر تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونی تۆمار کرد کە گەنجێکی تەمەنی 17 ساڵە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا (10ی ئایاری 2022) دەڵێت، "دوای پشکنین و بەدواداچوونی تیمی پاراستنی تەندروستی، ئەمڕۆ یەکەم حالەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، ئەو هاوڵاتییە خەڵکی شاری هەولێرە و تەمەنی 17 ساڵە، لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە".

 

لە ڕاگەیەنراوەکەشدا هاتووە، "حاڵەتە گومانلێكراوەكەی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ڕاپەڕین پشكنینەكەی دەرچووە و دەركەوتووە كە تووشی پەتاكە نەبووە."

 

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بەو حاڵەتەی ئەمڕۆی هەولێریشەوە، تائێستا 56 توشبوو و 12 حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە تۆمار کراون کە بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

- زیقار: 26 تووشبوو، شەش مردن

- موسەنا: پێنج توشبوو، چوار مردن

- بابل: چوار توشبوو و یەک مردن

- دیوانییە: سێ توشبوو

- واست: سێ توشبوو

- کەربەلا: سێ توشبوو

- میسان: سێ توشبوو

- بەغدا: یەک مردن

- کەرکوک: یەک توشبوو و یەک مردن

- نەینەوا: یەک مردن

- بەسرە: یەک مردن

- نەجەف: یەک مردن

- هەولێر: یەک توشبوو

 

تای خوێنبەربون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەڕێی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.        

  

دیارترین نیشانەكانی  

دڵ تێكهەڵاتن و ڕشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی لە نیشانە دیارەكانی تای خوێنبەربوونن.        

  

هەروەها چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی توشبووەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبوون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبوونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەندروستیی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی.        

  

چۆن دەگوازرێتەوە؟  

كاركردن یان تێكەڵبوون لەگەڵ كەسانی توشبوو، سەربڕین و خواردنی ئاژەڵی توشبوو، بەكارهێنانی دەرزیی و ئامێری بەكارهاتووی توشبوو، لە هۆكارەكانی گواستنەوەی نەخۆشییەكەن، لەگەڵ سێكسكردن لەگەڵ كەسانی توشبوو بەبێ خۆپارێزی.        

  

مێش و مەگەز، جرج و مشك، شەمشەمەكوێرە و گەنە هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونن، هەروەها مرۆڤی توشبووش.        

  

چۆن خۆت دەپارێزیت؟  

بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی عیراق، بۆ خۆپارێزی، پێویستە گۆشت بە باشی دابپۆشیت و بیپارێزی لە مێش و مەگەز، دوركەوتنەوە و خۆپارێزی لە كەسانی توشبوو، بە باشی پاككردنەوەی سەتڵی خۆڵ و خاشاك و داپۆشینی، لەگەڵ دانانی تەلمێش بۆ دەرگا و پەنجەرە.        

  

وەزارەتی تەدروستیی عیراق و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، ڕێنمایی هاوڵاتیان دەكەن چیمەنی ماڵەكانیان ببڕن، لە پێناو رێگریی لە مێش و مەگەز و بڵاوبونەوەیان.