گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاو دیاری کرا

2022.05.10 - 13:22
App store icon Play store icon Play store icon
دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاو دیاری کرا

ناس کورد-

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، دوا وادە بۆ سوودمەندبوون لە داشكاندنی كرێی بەستنی پێوەری ئاو 21ی کانونی یەکەمی 2022ـە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پێشتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم چارەسەركردنی گرفتی نەبەستنی پێوەری ئاوی خواردنەوەی بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە ڕاگەیاند و جەختی كردەوە كە ئەوانەی لە دەرەوەی شارەكانن نرخی بەستنی پێوەر لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار و بۆ سەنتەری شارەكانیش لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كەمدەكەینەوە و ئەم بڕیارەش لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دراوە.


بۆیە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جەخت دەكاتەوە كە بڕیارەكە بەردەوامە وەك ڕایدەگەیەنن بە گوێرەی دوایین ڕێنمایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ئێستاوە تاوەکوو ڕێكەوتی 21/12/2022 هەر هاووڵاتییەک ئەگەر پێوەری ئاوی نەبەستاوە و ئێستا بیبەستێت، سوودمەند دەبێت لە داشکانی کرێی ئەو مانگانەی لە سەریەتی کە پێشتر بڕی 80 هەزار دینار بوو، بەڵام ئێستا كراوە به‌ 20 هەزار دینار بۆ ناوەوەی شارەكان و هەروەها بڕی 10 هەزار دیناریش بۆ دەرەوەی شارەکان دیاریكراوە، بە پێچەوانەوە ئەگینا بڕی هەشتا هەزار دینار مانگانە ئەژمار دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داواش لە هاووڵاتییان دەكات كە بە زووترین کات سەردانی یەکێک لە بنکەکان بکەن و مامەڵەی پێویست بۆ بەستنی پێوەری ئاو ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكەی حكوومەت سوودمەند بن.