ناس کورد-
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی وەرگرت کە پێشتر بەرپرسێکی پارتی لە پۆستەکەدا بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (10ی ئایاری 2022) هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی پێشووی ده‌سته‌كه و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئیداری ئاماده‌بوون، فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی نوێی ده‌سته‌كه ده‌ستبه‌كار بوو.
ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌یه‌كی فه‌رمییه و راسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌ركی بایه‌خدانه به پرس و كێشه‌كانی ناوچه‌كانی سنووری مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق.