کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس نیوز له پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران و گرووپێكی چه‌كدار له شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەفسەرێکی سوپا کوژرا. . به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای حه‌مزه‌ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، له ناوچه‌ی داڵهمهرزی سه‌ربه شاری سەوڵاوا سەر بە پارێزگای سنە، پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه سوپا و گرووپێك چه‌كداردا ڕوویداوه. . له پێكدادانهكهدا ئەفسەرێک بە پلەی ملازم کوژراو و چه‌ند ئه‌ندامێكی گروپە چهكدارییهكەش کوژراون، هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ناوی گرووپە چەکدارییەکە نەکراوە.