گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’ئەو ڕێککەوتنەی شەڕەکەی پارتی و یەکێتیی هەڵگیرساند’’

2022.05.10 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
’’ئەو ڕێککەوتنەی شەڕەکەی پارتی و یەکێتیی هەڵگیرساند’’

ناس کورد- 

ڕۆژنامەنوسێک باس لە هۆکاری کێشەی مووچە لە سنوری سلێمانی دەکات و دەڵێت، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنێکی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت کە لە ساڵی 2021 کراوە، دەشڵێت، ڕێککەوتنەکە بە فشاری یەکێتی کراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەنوس، هەردی مەهدی میکە لە نوسنێکدا لەبارەی کێشەی مووچە لە سنوری سلێمانی (سێشەممە 10-5-2022) دەڵێت، "ئەسڵی کێشەکەی (ئەوەی پێیدەوترێت) زۆنی سەوز، لەم کاتەدا ڕێککەوتنی چەند مانگێکی ڕابردووی یەکێتی و پارتی و گۆڕانە لە چوارچێوەی ئەنجومەنی ئابووریی ھەرێم." 

 

بەوتەی ئەو ڕۆژنامەنوسە ڕێککەوتنەکە لەسەر پێداگریی یەکێتی کراوە و دەڵێت، "بەپێی رێککەوتنەکە ھەر زۆنێک سەرپشک کرا لەسەر داھاتی ناوخۆ داھاتی نەوتییەکە بۆ مووچە پڕ بکەنەوە، ئەمەش نیمچە لامەرکەزییەکی زۆنەکان بوو، کاتی خۆی بە خەیاڵی خۆیان هەر حزبە بە مەرامی خۆی (وەک حزب) ویستی خێری خۆی لێبچنێتەوە، بە بێ گوێدانە بەرژەوەندی خەڵک و بەڕێوەبردنێکی شایستەی دادپەروەرانە و پاراستنی قەوارەی هەرێم و دواجار ئامانجی جوڵانەوەی نیشتمانی بزوتنەوەی ڕزگارییخوازیی کوردستان." 

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەم دەسەڵات شۆڕکردنەوەیە (یان نیمچە لامەرکەزییە داراییە) کە ئەجێندای بەردەوامی بەشێکی یەکێتی و چەند دەنگێکی نێو پارتی و هەندێک لە گۆڕانخوازەکانی پێشتر و چەند کەسایەتییەک بوو، پەرتەوازە بوو، چونکە لەلایەک داوای هەرێم و لامەرکەزییان دەکرد و لەلایەکی دیکەوە داوای بەهێزکردنەوەی ناوەند و گەڕانەوە بۆ بەغدایان دەکرد، دواجار تیمی یەکێتی و گۆران لە حکومەت ناچار کران ساڵی ٢٠٢١ بەم ڕێککەوتنە مشتومڕەکەیان بڕییەوە." 

 

دەشڵێت، " لەمەدا حساباتی یەکێتی ھەڵەبوو و پارتییش وەک ململانێ لەبابەتەکەی ڕووانی و وا دەبینین ئەمەی لێکەوتەوە کە داهاتی سلێمانی و دەوروبەری لەلایەک زیادی کردووە و لەلایەکی دیکەوە ناتوانێت داهاتی نەوتی و سەدەقاتەکەی بەغدا پڕ بکاتەوە."