گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بەچی کوشتویەتی

وردەکاریی کوشتنی ژنێک بەدەستی مێردەکەی لە دهۆک

2022.05.10 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی کوشتنی ژنێک بەدەستی مێردەکەی لە دهۆک

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک وردەکاریی کوشتنی ژنێکی لەلایەن مێردەکەیەوە ئاشکرا کرد و دەڵێت بە وایەری کارەبا خنکاندوویەتی. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (سێشەممە 10-5-2022) ڕایگەیاند، "بەیانیی ئەمڕۆ لە سەنتەری شاری دهۆک ژنێکی تەمەن 28 ساڵ لەلایەن مێردەکەیەوە کوژرا کە ئەویش تەمەنی 32 ساڵە و خاوەنی منداڵێکن." 

 

وتیشی، "لەدوای گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ بکوژەکە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد و دەرکەوت لەدوای شەڕ و دەمەقاڵێی نێوانیان پیاوەکە بە وایەری کارەبای ژنەکەی خنکاندووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا پیاوەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە."