گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو كچەی لەلایەن باوەژنەكەیەوە سوتێنرا گیانی لەدەست دا

2022.05.09 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو كچەی لەلایەن باوەژنەكەیەوە سوتێنرا گیانی لەدەست دا

ناس کورد-

كەمێك پێش ئێستا، ڕەیان مەحمود، ئەو كچە 17 ساڵانەی لە هەولێر لەلایەن باوەژنەكەیەوە سوتێنرا بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە گیانی لەدەست دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 27ی نیسانی 2022، پۆلیسى هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی ھەولێر بنکەی پۆلیسی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی سوتان، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کچێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی (ڕەیان محموود جمیل) لەلایەن باوە ژنەکەیەوە سوتێنراوە".

 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "دوای وەرگرتنی گوفتاری تاوانلێکراو کە لەلایەن باوەژنیەوە سوتێندراوە وە دەرکەوت کە رێژەی سوتانەکەی لە 80٪ لاشەی داگرتووە. دوای بەدواداچوونێکی وورد توانرا تۆمەتباری ئافرەت بەناوی (م. ح. ح.) دەستگیر بکرێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا بەپێی ماددە 408 لە یاسای سزادان، لەکاتی ئێستادا تۆمەتبار بەپێی هەمان ماددە بەندە".