گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’خواردنی پیاڵە ژەهرەکە’’

هەڵوێستێک لەناو فراکسیۆنى یەکێتییەوە: سلێمانى ناچار بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکرێت

2022.05.09 - 20:00
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لەناو فراکسیۆنى یەکێتییەوە: سلێمانى ناچار بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەکرێت

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، هەموو ئاماژەکان بەروو ئەوە دەچن کە هەولێر، ئیدارەی خۆجێی سلێمانی ئیجبار بکات بێ گەڕانەوە بۆ هەولێر، بیر له‌ رێككه‌وتنێك بكاتەوە لەسەر مەلەفی نەوت و غاز له‌ پێناو ناردنی بەشە بودجەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان (9ی ئایاری 2022) دەڵێت، "بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵك و سلێمانی له‌ گه‌مارۆدان و کۆتایهێنان بە تاکڕەوی لە هەرێمی كوردستان، چاره‌سه‌ر هه‌رچه‌ند تاڵیش بێت، ناچارین بیری لێبكه‌ینه‌وه‌."

 

ناوبراو دەشڵێت، "ئەگەر حکومەتی هەرێم بەردەوام بێت لە گوێنەگرتن له‌ داواکارییەکانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به‌ چاوشاركێ له‌گه‌ڵ حکومەتی فیدراڵ، مەلەفی نەوت له‌ بیر لایه‌نه‌كان بباته‌وه‌، یان بیه‌وێت پشت به‌ستوو به‌ راوێژی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێ كه‌سی نابه‌رپرس، به‌ گژ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دا بچێت، یان رێككه‌وتن پشت گوێ بخات و قووت و نانی خه‌ڵك بخاته‌ گه‌رووی شێره‌وه‌، و له‌ سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌ش، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌یه‌كی ناو حكومه‌ت و پشتیوانه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی، بیانه‌وێت به‌ نەناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی شارێکی خۆی لەم هەرێمەدا، خۆی له‌ به‌رپرسیارێتی حوكمڕانی بدزێته‌وه‌، ئه‌وا هەموو ئاماژەکان بەروو ئەوە دەچن کە حکومەتە شموولییه‌كه‌ی هەولێر، ئیدارەی خۆجێی سلێمانی ئیجبار بکات کە بێ گەڕانەوە بۆ هەولێر، بیر له‌ رێككه‌وتنێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ بكه‌نه‌وه‌ لەسەر مەلەفی نەوت و غازی سنوری ئیداره‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ پێناو ناردنی بەشە بودجەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵه‌بجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین راسته‌وخۆ له‌ به‌غداوه‌ بۆ ئیداره‌ی سلێمانی. ئه‌مه‌ تاكه‌ رێگه‌ی ناخوێناوییه‌ بۆ دەرباز بوون لەم ئابڵوقە ئابوری و سیاسی و کارگێڕییه‌ کە حكومه‌تی هەولیر به‌رامبه‌ر ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، ناجوامێرانه‌ پەیڕەوی دەکات."

 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی هیوای خواستووە "برادەرانی پارتی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان كه‌ تا ئێستا بڕوایان بە هاوبەشی و پێکەوە ژیان هەیە، گوشار بخەنە سەر تیمی خۆیان له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و بە تایبەت گوشار بخه‌نه‌ سه‌ر بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم، بۆ ئەوەی ئیدارەی خۆجێی سلێمانی ئەو پیاڵە ژەهرە نەخواتەوە، و به‌ ناچاری ته‌ڵاق و بێزراوترین حه‌لاڵ هه‌ڵنه‌بژێرێت."

 

"لە پێناو ڕزگارکردنی خەڵک له‌ برسێتی و بێ مووچه‌یی، له‌ پێناو بوژانەوەی ئیداره‌ی سلێمانی، له‌ پێناو کۆتایی هێنان بە ناعه‌داله‌تی، و له‌پێناو سوتاندنی كارتی هەڕەشەی نەناردنی پارەی هەرێم بۆ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌لایه‌ن هه‌ندێ كۆلكه‌ ده‌سه‌ڵاتداری هه‌ولێره‌وه‌، تاكه‌ رێگه له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی سلێمانی‌ رێككه‌وتنی ئیداره‌ی خۆجێییه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر راده‌ستكردنی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و داهاته‌كانی ناوخۆ پێیان، له‌به‌رامبه‌ر دابین كردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌،" سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی دەڵێت.