ناس کورد-
پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانى سیادە لە پەیامێکدا بۆ هاوپەیمانى سێ قۆڵى هۆشداریدا لەئەگەرى روودانى "جیابوونەوەى گەورە" لەناو هاوپەیمانێتییەکەیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مشعان جبورى (9-5-2022) لە تویتێکدا رایگەیاند، دواى ئەو دۆسیانەى عەمار جبر پارێزگارى سەڵاحەدین ئاشکرایکرد کە تێیدا دەستبەسەرداگرتنى ترلیۆنێک و 60 ملیار دینارى لەلایەن ئەحمەد جبورى "ئەبو مازن" ئاشکراکرد، ئەگەر هاوپەیمانى سێ قۆڵى تێوەبگلێت لە بەئامانج گرتنى و لەکارخستنى یان سوکایەتیکردن پێی، سەرەتاى جیابوونەوەى گەورە لەناو هاوپەیمانى سیادە دەستپێدەکات.