گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وێنەیەکی ڕووت لە ژووی یاریزاناندا یۆڤانتۆسی خستە قەیرانەوە

2022.05.09 - 17:58
App store icon Play store icon Play store icon
وێنەیەکی ڕووت لە ژووی یاریزاناندا یۆڤانتۆسی خستە قەیرانەوە

ناس کورد-

بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی لیوناردۆ بۆنۆچی، بەرگریکاری یانەی یۆڤانتۆس لە ناو ژووی خۆگۆڕینی یاریزاناندا بە ڕووتی، یانەکەی خستووەتەناو قەیرانێکەوە و یاریزانانی ناچار کرد داوای لێبوردن بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خوان کوادرادو وێنەیەکی سێڵفی بڵاوکردووەتەوە کە لە دواوەوە بۆنۆچی بە ڕووتی دەرکەوتووە پاش ئەوەی خۆی شۆردووە، پاشان ئەلفارۆ موراتای هاوڕییان لە ئینستاگرامی خۆی بڵاویکردەوە کە 16 ملیۆن فۆلۆوەری هەیە.

 

موراتا هەرزوو وێنەکەی سڕییەوە و وێنەیەکی تری لەگەڵ کوادرادو دانا و هەردووکیان داوای لێبوردنیان لە بۆنۆچی کرد و نوسییان "داوای  لێبوردن دەکەین."