گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

یەکێتی: پارتی نۆ ساڵە ڕێگرە لە ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان

2022.05.09 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی: پارتی نۆ ساڵە ڕێگرە لە ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان

ناس کورد-

یەکێتی لە میدیا فەرمییەکەوە دەڵێت، پارتی نۆ ساڵە پۆستی سەرۆکی حکومەتی لایە و "ڕێگرە لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی کوردستان." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

میدیای فەرمی یەکێتی لە کورتە هەواڵێکدا (9ی ئایاری 2022) دەڵێت، "نۆ ساڵە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لای پارتی دیموكراتی كوردستانە، لەماوەی ئەو نۆ ساڵەدا تەنانەت یەك جاریش ئامادە نەبوون پڕۆژەیاسای بودجە بنێرنە پەرلەمانی كوردستان".

 

میدیا فەرمییەکەی یەکێتی لە زاری پەرلەمانتارانیشەوە دەڵێن، "پارتی رێگرە لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە، بۆ ئەوەی كەس ئاگاداری ورد و درشتی داهات‌و شێوازی خەرجكردنی نەبێت، هەر ئەمەشە وایكردوە لە خەرجكردنی پارەدا جیاوازی لەنێوان پارێزگاكاندا بكرێت‌و كەمترین پارە بۆ سنووری سلێمانی خەرج بكرێت."