ناس کورد-
شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، ئەگەر پەکخستنى پەرلەمان بەردەوام بێت، لە دادگاى فیدراڵى سکاڵا تۆماردەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا (9-5-2022) ئاماژەى بەوەکرد، لەئەگەرى تۆمارکردنیدا سکاڵاکەیان بۆ راگرتنى موچەى ئەو پەرلەمانتارانەیە کە بونەتە هۆکارى پەکخستنى دانیشتنەکان و بەبێ هۆکار بایکۆتى دانیشتنەکان دەکەن.
باسى لەوەشکرد، هاوپەیمانى سێ قۆڵى بە 180 پەرلەمانتارەوە نەتوانن کۆبوونەوەى پەرلەمان بکەن، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان چۆن دەتوانن ئەو کارە بکەن.