گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

20 کوڕ و کچ

یەکەم لێدوانى ئەو مامۆستایەى بە ’’ناردنى نامەى نەشیاو بۆ کچە خوێندکارێک’’ تۆمەتبارکرا

2022.05.09 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لێدوانى ئەو مامۆستایەى بە ’’ناردنى نامەى نەشیاو بۆ کچە خوێندکارێک’’ تۆمەتبارکرا

ناس کورد-

 

ئەو مامۆستایەى تۆمەتبارکرا بە داواکارى نەشیاو لە کچە خوێندکارێک لەبەرانبەر پێدانى پرسیارى تاقیکردنەوە تۆمەتەکە رەتدەکاتەوە و دەڵێت سکاڵاى تۆمارکردووە و چاوەڕوانى ئەنجامى لێکۆڵینەوەیە لەو بارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مامۆستا رزگار مامۆستا لەبەشى خوێندنى کوردى لەکەرکوک لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا (9-5-2022) وتى " شەوى هەشتى مانگ مۆبایلەکەم هاککرا، لەکاتژمێر 12-4:30 هاککەرەکە نامەى ناردووە بۆ 20 کوڕ و کچ و قسەى نەشیاوى کردووە".

 

وتیشى "ئەو نامەیەى بڵاوبووەتەوە بۆ کەسێک نێردراوە کە لە قوتابخانەکەى ئێمەش نییە و سیناریۆیەکە دروستکراوە، سکاڵام تۆمارکردووە و هەوڵدەدەین ئەو کەسە بدۆزینەوە، هەندێ زانیاریمان لەلایە لەسەر هاککەرەکە بەڵام جارێ ناتوانین بیدرکێنین".

 

ئەو مامۆستایە دەڵێت، بۆیە ئەو کارەى بەرانبەر کراوە، چونکە وەک یەکێک لە باشترین مامۆستاکان دیاریکرابوو لەراپرسییەکى پەیجێکدا.

 

دەشڵێت، لەگەڵ لیژنەى بەدوادچووان کۆبووەتەوە و لیژنەکە وتیان چاوەڕوانى لێکۆڵینەوەکان دەکەن.

 

بەرێوەبەرایەتى خوێندنى کوردى لەکەرکوک (8-5-2022) لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە راستى و دروستى  "نامەى نەشیاوى مامۆستایەک بۆ خوێندکارێک".  

  

بەپیی رونکردنەوەیەکى بەرێوەبەرایەتییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سبەی دووشەممە ۲٠۲۲/٥/۹ لیژنەیەکی سەرپەرشتیاری ئامادەیی بۆ بەدواداچوون ( لجنة تحقق) سەردانی قوتابخانەکە دەکات، بۆ بەدواداچوون لە ئەسڵی ڕوودانی ئەم بابەتە وە قسەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەسڵی ئەم بابەتە لە خودی خۆیانەوە وەربگرێت.