گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکەلار

کرێکارێک بەسەختى برینداربوو..کرێکارێکى دیکەش دەستگیرکرا

2022.05.09 - 14:42
App store icon Play store icon Play store icon
کرێکارێک بەسەختى برینداربوو..کرێکارێکى دیکەش دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان کرێکارێکى دەستگیرکرد، دواى ئەوەى لەکاتى پاککردنەوەى بیرێکى ئاودا پەتى سەتڵى دەرهێنانى خاشاک پچڕاو بەهۆیەوە کرێکارێک بەسەختى برینداربوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (9-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لەگەڕەکی سەرکەوتنی قەزای کەلار لەکاتی پاکردنەوەی بیری ئاو لەدوکانێک لەکاتی دەرهێنانی قوڕوخۆلی نێو بیرەکە پەتی سەتڵەکە دەپچڕێت و دەکەوێتەوە نێو بیرەکە و  بەرسەری کرێکارێک دەکەوێت کەسەرقاڵی پاکردنەوەی بیرەکە بووە.

 

کرێکارەکە ناوی( ا - غ - ڕ ) ەو لەدایکبووی 2000 دانیشتووی خانەقینە، دوای دەرهێنان و ڕەوانەکردنی بۆ بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کرا.

 

پۆلیس دەڵێت ئەو کرێکارە کە کاری لەگەڵ ناوبراو کردووە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی416 لەئێستادا بەندکراوە.