گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

وەزارەتى بازرگانى لەسەر ’’برنجى خراپى’’ بەشە خۆراک هاتەدەنگ

2022.05.09 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى بازرگانى لەسەر ’’برنجى خراپى’’ بەشە خۆراک هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، ئەو برنجە خراپ بووەى دەوترێت وەک بەشە خۆراک دابەشدەکرێت، دابەشنەکراوە و تەنها جەند فەردەیەک بووە لە چەند هەزار تەنێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى وەزارەتەکە (9-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو بەشە خۆراکەى دابەش دەکرێت لە رێگەى بریکارەکان پێشتر پشکینینى بۆ دەکرێت و پاش دڵنیا بوون دابەش دەکرێت.

 

دەقى رونکردنەوەکە:



بۆ / دەزگاکانى ڕاگەیاندن

ب/ ڕونکردنەوە

 

لە سۆنگەى هەست کردنمان بە پرسیارێتى بەرامبەر بە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و سەلامەتى هەموو لایەک بە پێویستمان زانیى ئەم رونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە لە بارەى ئەو دەنگۆیانەى لەسەر هەبوونى برنجی خراپ لە بەشە خۆراکى هاوڵاتیان هەیە کە لە لایەن ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى  سلێمانى بەدواداچوونى بۆ کراوە .

 

لەم بارەیەوە هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەو بەشە خۆراکەى دابەش دەکرێت لە رێگەى بریکارەکان پێشتر پشکینینى بۆ دەکرێت و پاش دڵنیا بوون دابەش دەکرێت  ، ئەم حاڵاتەش تەنها جەند فەردەیەک بووە لە جەند هەزار تەن، کە ئاساییە و دەکرێت لە کاتى گواستنەوە یان عەمبار کردن ئەم حاڵەتە روو بدات وە بە هیج جۆرێک دابەش نەکراوە و هەموو کات ئەم خۆراکانە گەرێندراوەتەوە و لەناوبراون .

 

هەروەها هاووڵاتیان و بریکارەکان ئاگادار دەکەینەوە لە هەر حاڵەتێکى لەم جۆرە راستەوخۆ لێژنەکانى چاودێرى بازرگانى ئاگاداربکرێنەوە و تاکو گرفتەکان چارەسەر بکەن .

 

راگەیاندنى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى