گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کوڕ و باوکێک تەقەیان لە پۆلیسى گەرمیان کرد..پۆلیسێک بریندارە

2022.05.09 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕ و باوکێک تەقەیان لە پۆلیسى گەرمیان کرد..پۆلیسێک بریندارە

ناس کورد-

 

کوڕ و باوکێک لەکەلار بەفیشەک پۆلیسێکیان لە گەرمیان بریندار کرد و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رووداوەکە نیوەڕۆى ئەمڕۆ (9-5-2022) له‌ ناحیه‌ى كوڵه‌جۆى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفری روویدا، کاتێک پۆلیس ویستى تۆمەتبارێک دەستگیر بکات، ئەوەش بەوتەى عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان بۆ "ناس کورد".

 

وتیشى داواکراوەکە و باوکى روبەڕووى پۆلیس بونەتەوە و تەقەیان کردووە، بەهۆیەو پۆلیسێک بریندار بووە و بارى تەندروستى جێگیرە.

 

عه‌لی جه‌مال باسى لەوەشکرد، دواى روداوەکە دوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون به‌پێی ماده‌ى 229 و 230 له‌ یاسای سزادانى عێراقی به‌ فه‌رمانى دادوه‌ر.