گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئامارى چوونى گەشتیاران بۆ هەولێر لەجەژندا راگەیەنرا

2022.05.09 - 13:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى چوونى گەشتیاران بۆ هەولێر لەجەژندا راگەیەنرا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر راگەیاند، لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 138 هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شارەکەیان كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسماعیل مینە خان وتى "بەهۆی ئاسانكاری لە ڕێكارەكانی پێشوازیكردن لە گەشتیاران، تەنیا لە سێ ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 138 هەزار گەشتیاری ناوخۆ و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی هەولێری پایتەخی هەرێمی كوردستانیان كرد، ئەمەش ژمارەیەكی زۆرە"، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیارى.

 

وتیشی "بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران كرا و ئەمەش وایكرد كە ژمارەی گەشتیاران لە هەڵكشاندا بێت، هەروەها لەنێو شار و قەزا و ناحیەكانی سەر بە هەولێردا زیاتر لە 1700 شوێنی مانەوە و تەختی نووستنیش بۆ گەشتیاران دابین كرا، ئێستاش گەشتیاران سەردانی هەولێر دەكەن".