گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

2022.05.09 - 10:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داخرانی چوارڕیانی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی‌ و شوقامی باخی به‌ختیاری به‌ره‌و ڕاپه‌ڕینی ڕاگەیاند و داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەکات شەقامە لاوەکییەکان بەکاربهێننن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی هاتوچۆی سلێمانی:

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌چوارڕیانی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی‌و سایدی ڕۆیشتن له‌باخی به‌ختیاریه‌وه‌ به‌ره‌و ڕاپه‌ڕین به‌ربه‌ستكراوه‌، داوا له‌هاوڵاتیان‌و شۆفێران ده‌كه‌ین ئه‌و دوو شه‌قامه‌ به‌كارنه‌هێن‌و ده‌توانن شه‌قامه‌ لاوه‌كیه‌كان به‌كاربهێنن تا ئه‌و كاته‌ی هاتوچۆ تێیاندا ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.