گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی بەکارهێنانی هێز لەلایەن بەغداوە دژی هەرێم پارتی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

2022.05.09 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی بەکارهێنانی هێز لەلایەن بەغداوە دژی هەرێم پارتی هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند، هیوادارن بەغدا بیر لە بەکارهێنانی هێز نەکاتەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و دەستگرتن بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، دەشڵێت، ئەگەر شتێکی واش ڕوویدا ئەوکات هەڵوێستی خۆیان دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چنار سەعد عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (دووشەممە 9-5-2022) ڕایگەیاند، "خۆزگە بەغدا وازی لە شێوازی قسەکردنی هەڕەشەکردن دەهێنا و ئەزموونیان لە هەڵەکانی ڕابردوو وەردەگرت." 

 

وتیشی، "چۆن دەتوانن تاکلایەنە دەست بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمدا بگرن لەکاتێکدا ئێمە شەریکین لەم وڵاتەدا، ئێمەش بۆچوونی خۆمان هەیە و پێویستە گوێمان لێبگیرێت، نەک پشتگوێ بخرێین، چونکە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە." 

 

سەبارەت بە مەترسیی بەکارهێنانی هێز دژی هەرێم و دەستگرتن بەسەر کێڵگە نەوتییەکان، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەکرد،  "هیوادارم ئەو ئەزموونە شکستخواردووە تاقی نەکەنەوە، چونکە بە درێژایی مێژوو حکومەتەکانی پێشووی عێراق هەوڵیانداوە هێز لە دژی کورد بەکاربهێنن، بۆیە هیوادارین ئەوە دووبارە نەبێتەوە و بە گفتوگۆ بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، ئەگەر شتێکی واش ڕوویدا ئەوکات ئێمەش هەڵوێستی خۆمان دەبێت."