ناس کورد-
لیژنەی مۆلیدەئەهلیەکانی قەزای کۆیە رایگەیاند، نرخى ئەمپێرى مۆلیدە بۆ مانگى نیسان لەتەواوى پارێزگاى هەولێر جیاوازە لە سلێمانى و هەوڵدەدرێت لەمانگەکانى داهاتوو قەرەبوو بکرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕوونکردنەوەیەک لە لێژنەی مۆلیدە ئەھلیەکانی قەزای کۆیە
سەبارەت بە نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی(٤) چوار، کە (٩٥٠٠) نۆ ھەزار و پێنج سەد دینارە، بە پێویستی دەزانین ئەو ڕوونکردنەوەیە بدەین، کە جیاوازی نرخەکە تەنیا لە کۆیە نیە، بەڵکو تەواوی پارێزگای ھەولێرە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی بە ھەموو قەزا و ناحیەکانیەوە، وە کۆیەش سەر بە پارێزگای ھەولێرە، بۆ ئەمەش لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر ھەوڵ دەدرێت بۆ قەربووکردنەوەی لە مانگەکانی داھاتوو، وە نرخی قەزا و ناحیەکانی ھەولێر بەم شێوەی خوارەوەیە، بۆ زانینی ھەموو لایەک بابەتەکە تەنیا کۆیە نیە، بەڵکو ھەموو پارێزگای ھەولێرە.
نرخ لەشوێنەکانی تری پارێزگای هەولێر بەم شێوەیەبووە:
هەولێر. 13000
ناحیەی رزگاری. 10000
مامزاوە. 10250
هەریر. 10000
شەقلاوە. 11500
کەورگۆسک. 11000
قوشتەپە. 12500
بەحرکە. 12000
مەسیف. 10500
مەلائۆمەر. 11750
هیران. 10000
سۆران .12000
*لیژنەی مۆلیدەئەهلیەکانی قەزای کۆیە