ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانى سیادە بەسەرۆکایەتى خەمیس جەنجەر راگەیاند، هاوپەیمانى سی قۆڵى کۆبوونەوەیەکى "گرنگ" لە هەولێر ساز دەکات، بۆ تاوتوێکردنى بنبەستى سیاسی و رێگاکانى چارەسەرکردنى و پێکهێنانى حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى و یەکلاکردنەوەى پۆستى سەرۆک کۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە (8-5-2022) بە پێگەى "شەفەق نیوز" ى وت "هەریەکە لە خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسى بەشدارى کۆبوونەوە دەبن، لەگەڵ نوێنەرێکى موقتەدا سەدر".
وتیشى "کۆبوونەوەکە تەنها بۆ تاوتوێکردنى رێگاکانى دەرچوون نییە لە بنبەستى سیاسی، بەڵکو بۆ دیاریکردنى هەنگاوەکانى دواترە بۆ پێکهێنانى حکومەتى زۆرینە و پەنابردن بۆ بژاردەى دیکە".
پێشتر پارتى دیموکراتى کوردستان کە بەشێکە لە هاوپەیمانى سێ قۆڵى جەختیکردەوە لەسەر بوونى جموجۆڵ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لەپێناو شکاندنى بەستەڵەکى سیاسی و دۆزینەوەى دەرچە بۆ ئەو قەیرانەى لەدواى هەڵبژاردنەوە بەرۆکى عێراقى گرتووە.