ناس کورد-
دوای گردبونەوەى ناڕەزایەتی بەهۆی پێنەدانی موچەکانیان، بەشێکی مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان راگەیاند، مامۆستایەکیش دەڵێت نمرەی خوێندکاران ناداتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد حەبیب، مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی زانکۆی گەرمیان، به رادیۆی دهنگى وت "لە کۆی 19 مامۆستای ئەو بەشە، 16 مامۆستامان بڕیاری بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکانیان داوە کە بڕیارە رۆژانی داهاتو بەڕێوەبچێت".
وتیشى "چیتر قبوڵ ناکرێت ئەم دۆخە بەمشێوەیە بەردەوام بێت، ئێمهش لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبین و بەشداری تاقیکردنەوە و لیژنەی تاقیکردنەوە ناکەین".
ئەحمەد حەبیب ئەوەشی خستەڕوو، رەنگە کاتی تاقیکردنەوەکان وەکخۆی بێت و فێرخواز بەشداری بکات، چونکە بەشێکی زۆری ئامادەکاریەکان تەواو بون و پرسیاری تاقیکردنەوەکان نێردراون، "بەڵام خۆم بڕیاری ئەوەم داوە کە هیچ نمرەیەک بەفێرخوازەکان نەدەمەوە".