ناس کورد-
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگەیاند، بەغدا لەبارەى دۆسیه‌ی نه‌وت و غازەوە پرۆپۆزه‌ڵێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه و تاوتوێی دەکەن، تا کۆتایی ئەم هەفتەیەش وەڵامى بەغدا دەدەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئومێد سه‌باح (8-5-2022) لەلێدوانێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌داته‌وه، له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی و گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن".
وتیشى "سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی ئینتیقائی له‌گه‌ڵ بڕیاری دادگای فیدراڵیش، بۆ نموونه له ساڵی 2019 دادگای باڵای فیدراڵ بڕیارێكی بۆ پێناسه‌كردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و پابه‌ندكردنی حكومه‌تی فیدراڵ به جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه ده‌ركردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ بهدواداچوونێكیش له‌لایه‌ن هیچ دهمودهزگایهكهوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌كراوه".
پێشتر وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بەرەو جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی هەنگاو دەنێن، دەشڵێت، داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان ناگاتە 50%ی بەهاکەی.
ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەیدا ڕایگەیاند، "بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێین کە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی وەک خۆی جێبەجێ بکەین، چونكە داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان ناگاتە 50%ی بەهاکەی."
وتیشی، "بوونی دوو سیاسەتی نەوتی لە یەك وڵات‌دا نەرێنی و هەڵەیە و جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی عێراق و هاووڵاتیاندایە، ناكرێت دۆخی وزە لە عێراقدا بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت."