گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’خانمە نابیناکە چۆن چاکبووەوە؟’’

2022.05.08 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
’’خانمە نابیناکە چۆن چاکبووەوە؟’’

ناس کورد- 

د. ئەحمەد یەحیا، پزیشکی پسپۆڕی چاو لە نوسینێکدا باس لە چاکبوونەوەی چاوی ژنێکی نابینا دەکات لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت، لەڕاستیدا ئەو نەخۆشە چاوی لەدەستنەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی ئەو پزیشکە: 




خانمە نابیناکە چۆن چاکبووەوە؟

لەم ڕۆژانە ڤیدیۆیەک زۆر لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو دەکرێتەوە، کە گوایە نەخۆشێک هەردوو چاوی لەدەستداوە، دکتۆر نەیتوانیوە چارەسەری بکات، پاشان چوەتە لای مامۆستایەکی ئاینی و چاک بووەتەوە.

لەڕاستیدا ئەو نەخۆشە چاوی لەدەستنەداوە بەڵکو تێکچوونی لایەنی دەروونی نەخۆشەکەیە کە پێی دەوترێت ( Conversion disorder )٠

نیشانەکانی نەخۆشییەکە:

ئەو کەسەی توشی ئەم حاڵەتە دەبێت وا هەست دەکات هەموو لاشەی یان بەشێکی لاشەی ناجوڵێت یان وا هەست دەکات یەکێک لە هەستەوەرەکانی لە دەست داوە وەکو بینین یان بیستن   ...هتد.

کێن ئەوانەی زیاتر تووش دەبن؟

ئەم حاڵەتە زۆر زیاتر تووشی گەنجان دەبێت بە تایبەتی ئافرەتان.

هۆکارەکەی چییە؟

تێکچوونی لایەنی دەرونی بە هۆی زەبرێکی دەرەکی یان هەواڵێکی لە ناکاو و ناخۆش، یان جێبەجێنەکردنی داواکاری کەسەکە لە لایەن کەسوکاری ..هتد

چارەسەری:

پێشەکی دەبێت سەردانی پزیشکی ئەو بەشە بکرێت کە نەخۆش کێشەی لێ هەیە، بۆ نموونە دەڵێت چاوم نابینێت، یان پێڵووی چاوی بڵندنابێت، دەبێت پزیشکی چاو پشکنینی تەواوی بۆ بکات و دڵنیا بێت کە نەخۆشییەکەی ئۆرگانی نییە ، ئەگەر ئۆرگانی نەبوو دەبێت ڕەوانەی لای پزیشکی دەروونی بکرێت تا کێشەکەی چارەسەر بکات.

تێبینی:

رۆژانە ١٠- ١٥  لەم جۆرە نەخۆشە دەگەیەنرێتە فریاکەوتنەکان و بەچەند چارەسەرییەکی سادە چاک دەبنەوە، من خۆم وەکو پزیشکی چاو چەندان حاڵەتی لە جۆرەم چارەسەر کردوە، واتا نەخۆشییەکە ترسناک نییە و جنۆکە نییە و زیاتر پێویستی بە پزیشکی دەروونی هەیە تا چاک بێتەوەو دووبارە نەبێتەوە.

دکتۆر ئەحمەد یەحیا

پزیشکی پسپۆڕی چاو